گه‌وره‌ترین كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری نه‌وتی له جیهان چانسی لێدانی بیره نه‌وتییه‌كانی باشووری عێراقی برده‌وه
كۆمپانیای "شلمبه‌رجیر" 96 بیره نه‌وت له‌باشووری عێراق لێده‌دات و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ده‌ربڕی

K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیای "شلمبه‌رجیر" كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری نه‌وتییه، له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكرادا چانسی لێدانی 96 بیره نه‌وتی له باشووری عێراق برده‌وه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌و كۆمپانیایه ده‌ربڕی.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كه له‌لایه‌ن ئاژانسی نیشتمانی عێراقی (نی‌نا) بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێچووی گرێبه‌سته‌كه ده‌گاته 480 ملیۆن دۆلار.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌های گرێبه‌سته‌كه به رێژه‌ی 14.4% له‌و به‌هایه كه‌متره، كه پێشتر بۆی خه‌مڵێندرابوو، كه به بڕی 561 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده كرابوو.
بڕیاریشه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ئه‌ركه ته‌كنیكی و داراییه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، كه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكرادا ئه‌و چانسه به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له جیهان دراوه.
H.B