نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات
نرخی ئێستای نەوت
K24- هەولێر:
نرخی نەوت بەرامبەر بە دوێنی بەیانی بەرزبووەوە و بەرامبەر بە شەوی رابردوو، دابەزیووە.
سەر لە بەیانی دوێنێ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 60 دۆلار دابەزی، بەڵام شەوی رابردوو نرخەکەی گەڕایەوە 64 دۆلار.
بەهۆی مەترسییە بەردەوامەکانی کۆرۆنا بۆ سەر ئەوروپا، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی و لە ئێستادا (8:30 خولەکی بەیانی بە کاتی هەولێر) بە 63 دۆلار 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 60 دۆلار و 16 سەنت دابەزی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگە، نرخی نەوت بۆ نزیکەی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.