پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ خوێندنەوەی بازاڕی دۆلار پێکدەهێنێت

واژۆی ژمارەیەك پەرلەمانتار كۆكراوەتەوە

دیناری عێراقی و دۆلار
دیناری عێراقی و دۆلار

K24 - ھەولێر

پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەرییەكی خستووەتەڕوو، بۆ پێكھێنانی لیژنەیەك لە حكومەت و پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنەوە بۆ بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار.

محەمەد شەبەكی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، پێویستە لیژنەیەكی ھاوبەش لەنێوان حكومەت و پەرلەمان پێكبھێندرێت، تاوەكو بتوان خوێندنەوەیەك بۆ بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی بكەن  و بە ئەنجامێك دەربچن كە لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت .

ئاماژەی بەوەشدا، ناكۆكییەكان دەربارەی ماددەی 11ـی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ھێشتا بەردەوامە، چاوەڕێی گەیشتنی  شاندێك لە ھەرێمی كوردستان دەكەن، بۆ بەغدا تاوەكو كۆتایی بە گفتوگۆكانی تایبەت بە بودجە بێنن، بەو ئومێدەی كە بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

شەبەكی راشیگەیاند، واژۆی ژمارەیەك پەرلەمانتار كۆكراوەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بڕیاری دابەزاندنی دینار جێبەجێبكرێت، بەڵام بێ ھەماھەنگی لەگەڵ حكومەت واژۆكان سوودی نییە.