په‌كه‌كه له‌ژێر فشار دانپێدانانی ناڕه‌وا به‌و هاووڵاتییانه ده‌دات كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیریان ده‌كات
ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات و به سیخوڕیكردن تۆمه‌تباریان ده‌كات.. ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش په‌كه‌كه به سیخوڕی گه‌وره ناوده‌بات

K24- هه‌ولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت: بوونی پەكەكە لەناو خاكی ھەرێمی كوردستان ناشەرعییە، بۆیە كارەكانیشیان ناشەرعین، بەتایبەت ئەم كارانەی كە به‌مدواییانه ئەنجامیداون، لە دەستگیركردنی ھاووڵاتییان و ئەشكەنجەدان و ناچاركردنیان بە قسەكردن لەسەر ھەندێ بابەت بە خواستی پەكەكە.
له‌كاتێكدا پەكەكە لەسەر خاك و ئاو و ھەوای گوندشینانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت شنگال و ناوچه سنوورییه‌كان، درێژە بە چالاكییەكانی دەدات، كەچی ھاوڵاتییانی ئەو ناوچانە دەستگیر دەكات و ئەشكەنجەیان دەدات، لەژێر ترس و تۆقاندن ناچاریان ده‌كات، قسه به خواست و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جێنداكانی په‌كه‌كه بكه‌ن، بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا په‌كه‌كه ده‌یكات، له ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییان و ئازاردانیان و ناچاركردنیان بۆ دانپێدانانی ساخته له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌ناڕه‌وایی، كارێكی ناشه‌رعییه.
هه‌روه‌ها روو له په‌كه‌كه پرسیاریش ده‌كات، لێره سیخوڕی له‌سه‌ر چی په‌كه‌كه كراوه؟ خۆ په‌كه‌كه خه‌ڵكی دیاربه‌كری ده‌ستگیرنه‌كردووه! به چ مافێك هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر ده‌كات؟. جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه لێره سیخوڕی بۆ هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمی ده‌كات و كێشه و گرفت بۆ یاسا و رێساكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێته‌وه، ئه‌وه هه‌ر په‌كه‌كه‌یه رێگه نادات هاووڵاتییان له‌سه‌ر گونده‌كانیان خه‌ریكی ژیانی ئاسایی خۆیان بن.
هه‌روه‌ها جه‌ختییكرده‌وه، په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد دا هچ حزبێك وه‌ك په‌كه‌كه كێشه‌ی بۆ جووڵانه‌وه‌ی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دروست نه‌كردووه.
وه‌ك زانراویشه، بوونی پەكەكە لە ھەرێمی كوردستان ھۆكارە بۆ ئەوەی خەڵكی ناوچە سنوورییه‌كان ئاوارە و دەربەدەر بن، ئەمە جگە لەوەی پەكەكە بووه‌ته بیانویه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچە سنوورییەكان به‌رده‌وام بكاته ئامانجی بۆردومان و هێرشه ئاسمانییه‌كانی، كە به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا به سه‌دان هاووڵاتی له‌و ناوچانه بوونه‌ته قوربانی و به ده‌یان گوند و ئاواییش به درێژایی سنوور چۆڵكراون.
سه‌باح سوبحی، چاودێری سیاسیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: په‌كه‌كه تا ئێستا له پێگه‌ی خۆی تێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نازانێت له پێگه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر شوێنێكی دیكه چۆن ره‌فتار بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: دوو بوار له‌لای په‌كه‌كه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوونه، ئه‌وانیش لایه‌نه چه‌كداری و لایه‌نه سیاسییه‌كه‌یه‌تی، كه به‌و تێكه‌ڵبوونه شتێك دروست بووه، له‌گه‌ڵ هیچ ئاداب و نه‌ریتی كاری سیاسی ناگونجێت.
حكومەتی ھەرێمی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی ھەرێمی كوردستان، چەندین جار داوایان لە پەكەكە كردووە، خەباتی خۆی بگوازێتەوە بۆ ئەو ناوچەیەی تا ئێستا نەیتوانیوە بستێكی لێ كۆنترۆڵ بكات، ئەویش باكووری كوردستانە، چونكە ھەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئازادكراوە و پێویستی بە خەباتی پەكەكە نییە.
H.B