مێسی به باشترین یاریزانی ساڵی 2021 دیاریكرا

به‌پێی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌رزشی سویسرا لیۆنێل مێسی بۆ ساڵی 2021 تا ئێستا زۆرترین خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و به باشترین یاریزان دیاریی كراوه و پێش رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی كه‌وتووه، كریستیانۆ رۆناڵدۆش له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندیه‌كه ده‌بینرێت.
گه‌رچی بارسێلۆنا له‌سه‌ر ده‌ستی پاریس سانجێرمان له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ دوورخرایه‌وه به‌ڵام به‌پێی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌رزشی سویسرا، سی ئای ئی ئێس لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌نی بلاوگرانا و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا باشترین یاریزانه له ساڵی 2021.
مێسی پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه و بارساش ئێستا ململانێی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ده‌كات و له جامی شای ئسپانیاش گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی كه له‌و قۆناخه رووبه‌ڕووی ئاتلێتیك بلباو ده‌بێته‌وه.
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه وه‌رزشییه‌كه‌ی سویسرا لیستێكی 100 یاریزانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زۆرترین رۆڵیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان گێڕاوه و لیۆنێل مێسی به كۆكردنه‌وه‌ی 92 پۆینت پێنج خاڵ پێشه‌نگی باشترین یاریزانانی ساڵی 2021ـی گرتووه، كه تا ئێستا له‌مساڵدا مێسی 998 خوله‌ك یاریی كردووه.
له دوای مێسی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ئه‌ستێره‌ی بایرن میونشن ده‌بینرێت كه له‌گه‌ڵ جۆرجینیۆی یاریزانی چێڵسی هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌یه و 89 پۆینت و نیویان پێدراوه، رۆبن دیازیش له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی خانه‌ی چواره‌می گرتووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یوڤێنتۆس كه له‌مساڵدا 1191 خوله‌ك یاریی كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی 89 پۆینت سێ خاڵ به پێنجه‌م باشترین یاریزانی 2021 دیاریی كراوه.
هه‌ریه‌كه له نه‌بیل فه‌كیر، تۆنی كرووس، ئاندرێ سیلڤا، لۆرنزۆ ئینسینی و جه‌یدن سانچۆش پله‌كانی پێنجه‌م تا ده‌یه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌یان گرتووه.