نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
هۆكاره‌كه‌ی لابردنی ئه‌و كهشتیهیه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رێڕه‌وه ئاوییه‌كه‌ی نۆكه‌ندی سوێسی داخستبوو

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كه‌ناڵی سوێسی میسر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی له‌و نۆكه‌نده راگه‌یاند، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو به‌هۆی گیرخواردنی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر به باری پانی له‌و رێڕه‌وه ئاوییه، جووڵه‌ی بازرگانی له‌و نۆكه‌نده به‌ته‌واوی وه‌ستابوو.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی بلۆمبێرگ، نه‌وتی تێكساس له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا به‌ڕێژه‌ی 1.36%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و یه‌ك به‌رمیل به 60 دۆلار و 14 سه‌نت له گرێبه‌سته‌كاندا جێگیركرا.
هاوكات نه‌وتی برێنتیش له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا به هه‌مان رێژه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 63 دۆلار و 84 سه‌نت دابه‌زی.
پێشتر به‌هۆی گیرخواردنی كه‌شتییه‌كی بازرگانی له نۆكه‌ندی سوێس، ده‌یان كه‌شتی بازرگانی كه له‌و رێڕه‌وه ئاوییه هاتووچۆ ده‌كه‌ن، له‌وسه‌ر و ئه‌وسه‌ری كه‌ناڵه‌كه گیریان خواردبوو، به‌مه‌ش جووڵه‌ی بازرگانی له‌و رێڕه‌وه ئاوییه به‌ته‌واوی وه‌ستا بوو، له‌كاتێكیشدا كه 30%ی جووڵه‌ی بازرگانی جیهانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نۆكهندهوه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، داخستنی كه‌ناڵه‌كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانیش دروستكردبوو.
H.B