تورکیا چەند بانکێکی جیهانی سزا دەدات
بە تۆمەتی فرۆشی ئاشکرا

K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی چەند وەبەرهێنەرێكی بیانی تورکیان جێھێشت، حكومەت چەند بانکێكی جیهانی بە تۆمەتی فرۆشی ئاشکرا سزا دەدات.
تورکیا چەند بانک و کۆمپانیایەکی بیانی بەتۆمەتی پێشێلکاری سزادەدات، ئەمە لە کاتێکدایە دوای تەنیا هەفتەیەک وەبەرهێنەرە بیانییەکان، ملیارێک و 900 ملیۆن دۆلاریان لە بازاڕی پشک و قەواڵەکانی تورکیا کێشاندوەتەوە.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردووەتەوە، لەنێو ئەو بانکانەی لەلایەن تورکیاوە سزادراون بریتین لە گۆڵدمان ساکس و بانک ئۆف ئەمەریکا و جەی پی مۆرگان ههن. تۆمەتی فرۆشی ئاشکرایان دراوەتە پاڵ.
بەهۆیەوە هەفتەی رابردوو وەبەرهێنەرە بیانییەکان 814 ملیۆن دۆلاریان لە بازاڕی پشکەکان و ملیارێك و 100 ملیۆن دۆلاری لە قەواڵە ناوخۆییەکانی تورکیا دەرهێناوە.
فرۆشی ئاشکرا بریتییە لە فرۆشتنی ئەو کاغەزە داراییەی، کە خاوەنداری ناکەی و ئامانجیش لێی کڕینەوەیە بە بەهایەکی کەمتر.