نێیمار گفتووگۆیه‌كانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی راگرت

سه‌رله‌نوی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه جارێكی دیكه ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا بۆ بارسێلۆنا بڵاوده‌بێته‌وه و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه هه‌وڵده‌دات نێیمار بۆ هاوشانی مێسی بگه‌ڕێنێـته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه یانه‌ی بارسێلۆنا ئاره‌زوو ده‌كات له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نێیمار دا سیلڤا واژۆ بكات، له كاتێكدا پێگه‌ی تێلێفۆتی فه‌ره‌نسی ئاماژه به‌وه ده‌كات له هه‌فته‌كانی رابردوو سانجێرمان و نێیمار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ئێكسپرێس نووسیویه‌تی لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ زاهاڤی گه‌وره بریكاری یاریزانان كۆبووه‌ته‌وه و داوای لێكردووه بچێته نێو گفتووگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی موندۆی دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه نێیمار زانیویه‌تی مێسی له بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه گفتووگۆیه‌كانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان راگرت و ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه هاوشانی مێسی له یانه گه‌وره‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا یاری بكات.
نێیمار دا سیلڤای 29 ساڵ، له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2013 خولی به‌رازیلی جێهیشت و به گرێبه‌ستێكی 88 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له كۆی 186 یاری، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كردووه، پاشان له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 105 یاری، 83 گۆڵ و 47 ئاسیستی كردووه، له به‌شێكی زۆری یارییه‌كان به‌هۆی پێكان و كارتی سووره‌وه دابڕاوه.