ڤیتامین ژیانت ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

هه‌رچه‌نده‌ سوودیشی هه‌یه‌

ڤیتامین سوودی بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌
ڤیتامین سوودی بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌

K24- هه‌ولێر:

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڤیتامین سوودی بۆ جه‌سته‌ و ته‌ندروستیمان هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و ڤیتامینانه‌، ڤیتامین "E"یه‌، كه‌ بۆ ته‌ندروستی گرنگه‌ و دژه‌ئۆكسانه‌، به‌ڵام زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌ خواردنی، ده‌بێته‌ هۆی زیانی ته‌ندروستی و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان.

ڤیتامین "E" خانه‌كانی له‌ش ده‌پارێزێت له‌و ره‌گانه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشین، كه‌ بریتین له‌و ئه‌لیكترۆنانه‌ی له‌ ده‌وری په‌رژینی گه‌ردیله‌كان ده‌سووڕێنه‌وه‌، به‌شداری‌ به‌یه‌كه‌وه‌لكانی گه‌ردیله‌كان ده‌كات.

له‌كاتی دابه‌شبوونی ئۆكسجینه‌كان، ئه‌وانیش به‌ ته‌نیا ده‌مێننه‌وه‌، به‌ده‌وری ره‌گه‌كان گۆڕانكاری ناسه‌قامگیر درووست ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌دوای به‌شی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، ئه‌و گه‌ڕانه‌ پێی ده‌گوترێت "هه‌وڵدانی ئۆكسیدی"، له‌وكاته‌دا زیانی زیاتر به‌ خانه‌كان ده‌گات.

به‌پێ ماڵپه‌ڕی "هێلس دایجێست"، ڤیتامین یارمه‌تی پشتیوانیكردنی سیسته‌می خۆراكی ده‌دات، كۆئه‌ندامی به‌رگری باش ده‌كات.

هه‌ر كه‌سێكی پێگه‌یشتوو، رۆژانه‌ پێویستی به‌ (15) ملیگرام له‌ ڤیتامین "E" هه‌یه‌، كه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ زۆر خواردندا هه‌یه‌، وه‌ك چه‌ره‌زات، تۆوه‌كان و رۆنه‌كانی گیاییه‌كان، به‌تایبه‌تی رۆنی زه‌یتون.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ توانای هه‌ڵگرتنی ڤیتامین "E" نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به‌كاری بهێنێت، بۆیه‌ به‌فیڕۆدانی زیاتری ئه‌و ڤیتامینه‌ ده‌بێته‌ هۆی (ژه‌هراوی بوونی ڤیتامین "E").

ڤیتامین "E" له‌ ناو رۆندا توانای هه‌ڵمژینی هه‌یه‌، ئه‌و كاره‌ی وا ده‌كاته‌ له‌ ناو چه‌وری‌ جه‌سته‌دا كه‌ڵكه‌ بكات، بڕێكی زۆری لێ به‌كاربێت، بۆیه‌ له‌و كاته‌دا به‌هۆی ژهراویبوونی ڤیتامینه‌وه‌، خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن رووده‌دات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی تووش به‌ جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات.

بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌، پێویسته‌ به‌ خێرایی له‌ خواردنی ڤیتامین بوه‌ستین و پشت به‌ خۆراكی هاوسه‌نگ ببه‌ستین.

ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بووی، واباشتره‌ زوو په‌یوه‌ندی به‌ پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌ بكه‌ی و پشكنینی پێویست ئه‌نجام بده‌ی، به‌ر له‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌ زیاتر ببێت.

د.ی