له‌سه‌ر یاریزانێك كێشه كه‌وته نێوان پێرێز و زیدان
سه‌رۆكی ریال مه‌درید پێداگیریی ده‌كات

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، په‌یوه‌ندیی به دێ خیایی گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له دوایی كۆتایهاتنی یارییه‌كانی یۆرۆی فرانسا، رووبكاته یانه‌ی مێرێنگی.
زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش، داوایی كردووه كه ناڤاس له یانه‌كه بمێنێته‌وه، كه چه‌ند رۆژیكیشه ئه‌و گۆلپاریزی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژكرده‌وه.
پێرێز به زیدانی راگه‌یاندووه، كه پێوویسته دێ خیا له وه‌رزی داهاتوو گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی بێت، به‌ڵام زیدان ره‌تی كردووه‌ته‌وه پشت له ناڤاس بكات و متمانه‌ی خۆی به‌م گۆڵپارێزه كۆستاریكاییه دووپاتكردووه‌ته‌وه.
پێشتر ریال مه‌درید چه‌ند جارێك هه‌وڵی هێنانی گۆڵپارێزه لاوه‌كه‌ی مانیۆی داوه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له نێوان شه‌یتانه‌سووره‌كان و میرێنگی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان شكستیانهێناوه.