نه‌خۆشییه‌كی كوشنده گیانی یاریزانێكی خستۆته مه‌ترسی
"تووشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بووه"

یانه‌ی ئێنتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی، ئه‌مڕۆ پێنجه‌شمه پشكنینه پزیشكیه‌كانی ماركۆ رۆسی ئاشكرا كرد.
یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه، پێكانی یاریزانه‌كه‌ی به تووشبوونی شێرپه‌نجه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه رۆس به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش، تووشی شێرپه‌نجه بووه.
ئه‌گه‌رچی یانه‌كه به ووردی باسی له نه‌خۆشیه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن، كه ماركۆ رۆس تووشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بووه و ته‌ندروستی ناجێگیره.
به‌رپرسانی ئێنتراخت فرانكفۆرت رایده‌گه‌یه‌نن، كه رۆس به‌رده‌وام ده‌بێت له یارییكردن تا ئه‌و كاته‌ی پزیشكه‌كان بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به یارییكردنی ئه‌و یاریزانه ده‌خه‌نه روو.
ماركۆ رۆس ته‌مه‌ن 30 ساڵ یاریزانی هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایه و له وه‌رزی 2011 بۆ 2013 له ریزی یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگ یاریی كردووه، 3 ساڵه له ئینتراخت فرانكفۆرت له هێڵی به‌رگریی یاریی ده‌كات.