لیژنەی یاسایی: تانەدان لە یاسای بودجە كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌های دینار بەرامبەر دۆلار نابێت

"دەتوانرێت لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە تانە لە بەشێك لە بڕگەکانی یاسای بودجە بدرێت، به‌ڵام كاری بودجه‌ راناگرێت"

به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار جێگیركراوه‌ و ده‌ستكاری ناكرێت
به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار جێگیركراوه‌ و ده‌ستكاری ناكرێت

K24 - هه‌ولێر:

لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، تانەدان لە یاسای بودجەی (2021)ی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ربه‌های دینار بەرامبەر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نابێت و کاری بودجەکەش راناگرێت.

سەلیم هەمزە، ئەندامی لیژنەکە رایگەیاند، دەتوانرێت لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە تانە لە بەشێك لە بابەت و بڕگەکانی یاسای بودجە بدرێت، بەڵام ئەو تانەلێدانە رێگری لە جێبەجێکردنی یاساکە ناکات، بەڵکو هەندێك بڕگەی ناو یاساکە رادەگرێت تاوەکو دۆسیەکە یەکلا دەبێتەوە.

روونیشكرده‌وه‌، بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیر کراوە و ناتوانرێت تانەی لێ بدرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو بڕگەیە زیادکراوێکی یاسایی نییە، بەڵکو بڕیارێکە لە لایەن حکومەت و بانکی ناوەندییەوە دراون، کە لایەنی جێبەجێکارن و هیچ پێشێلکارییەکی دەستووری و یاساییش نییە.

د.ی

Fly Erbil Advertisment