نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینییه‌كانی بۆ داهاتووی ئابووری ئێران ئاشكرا ده‌كات
سه‌ره‌تا هه‌ڵئاوسان به‌رز ده‌بێته‌وه و دواتر ئابووریی ئه‌و وڵاته گه‌شه ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كرد، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌ڵئاوسان له ئێران بۆ ئاستێكی زیاتر به‌رز بێته‌وه و داواشی له‌و وڵاته كرد، له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه‌ی ئابووری له قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ست به چاكسازی بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌لایه‌ك به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له ساڵی رابردوو و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی فشاره ئابوورییه‌كانی سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان، زیانی زۆری ئابووری به‌ر ئه‌و وڵاته كه‌وت.
سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو كه رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له 36.5% بوو، بگاته 39%.
له‌وباره‌یه‌وه جیهاد ئه‌زعور، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست له سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، "پێشبینی ده‌كه‌ین له كۆتایی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتووشدا ئابووری ئێران جارێكی دیكه گه‌شه بكاته‌وه".
H.B