ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەنمی جوتیاران وەردەگرێت
وەزارەتی کشتوکاڵ داوای بەرهەمهێنانی گەنمەشامی دەکات

K24 - ههولێر:
ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەنمی جوتیاران وەردەگرێت و ئامادهكارییش بۆ وهرگرتنی كراوه و چهندین سایلۆ درووستكراون، وەزیری کشتوکاڵیش داوا لە جوتیاران دەکات گەنمەشامی بەرهەمبهێنن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خەریکە کارگەکانی کوردستان ئامادە دەبن و ئەمساڵ دەتوانن گەنمی جوتیارانی کوردستان وەربگرن.
گوتیشی پڕۆژەیەکی گرنگ هەیە بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردنی گەنمەشامی و داوای لە جوتیاران کرد گەنمەشامی زیاتر بەرهەمبهێنن.
د.ی