نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەهۆی زیادبوونی هاوردەکردن لە چین

کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی هاوردەکردنی نەوت لە لایەن چینەوە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت (1:30ی خولەکی بەیانی بە کاتی هەولێر)، بۆ 63 دۆلار 67 سەنت بەرزبووەوە؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 60 دۆلار و 18 سەنت بەرزبووەوە.

لە مانگی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، رێژەی هاوردەکردنی نەوت لە لایەن چینەوە، 21٪ بەرزبووەتەوە.

زیاتر دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆناش کاریگەری لەسەر زیابوونی نرخی نەوت هەبووە، بەڵام لە کاتی دروستبوونی گومان لەسەر ڤاکسینەکان بەوەی کاریگەری لاوەکیان هەبێت، نرخی نەوت جارێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

Reuters