رووسیا: بۆ توركیا باشتره كێشهكانی لهگهڵ كورد چارهسهر بكات
باشتره ژیری بكاتە كلیلی چارەسەر
K24 - ههولێر:
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لهبارەی دۆخی باكووری كوردستان قسەی كرد و رایگەیاند، بۆ توركیا باشترە بە ئاشتی كێشەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات.
له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا، زاخارۆڤا گوتی: "رووسیا داوا لە توركیا دەكات رێگەچارەی ئاشتی و بەكارھێنانی ژیری بكاتە كلیلی چارەسەری كێشەكانی لە توركیا".
ئەم لێدوانەی زاخارۆڤا لەو كاتەدا دێت كە 8 مانگە توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، لە بەریەككەوتنی بەردەوام و پچڕپچڕدان.
ھاوكات پەیوەندی نێوان توركیا و رووسیا دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكە رووسیەكە، ئاڵۆزی تێكەوتووە، ئەو دوو وڵاتە لەسەر پرسی سووریاش ناكۆكن.