وەزارەتی نەوت گەورەترین کۆگای عەمبارکردنی بەرهەمەکانی نەوت لە ئەنبار دادەمەزرێنێت
توانای عەمبارکردنی کۆگاکە (15) ملیۆن لیتر بەنزین و (10) ملیۆن لیتر نەوتی سپییە

K24 - ههولێر:
عەزیز خەڵەف، راوێژکاری پارێزگاری ئەنبار بۆ کاروباری وزە رایگەیاند، وەزارەتی نەوت بڕیاریداوە گەورەترین کۆگای عەمبارکردنی بەرهەمەکانی نەوت لە پارێزگاکەیان دابمەزرێنێت.
راوێژکاری پارێزگاری ئەنبار ئاماژهی بهوه كرد، وەزارەتی نەوت رەزامەندی لەسەر پێشنیازی پارێزگاکەیان دەربڕیوە، کە دووبارەی دامەزراندن و نۆژەنکردنەوەی عەمبارە نەوتییەکانی رومادی لەخۆ دەگرێت، کە بە یەکێك لە گرنگترین عەمبارە نەوتییەکانی عێراق ئەژماردەکرێت و لەلایەن داعشەوە زیانی زۆری بەرکەوت.
ئاماژهی بهوهش كرد، توانای عەمبارکردنی کۆگاکە (15) ملیۆن لیتر بەنزین و (10) ملیۆن لیتر نەوتی سپییە و تێچووی دووبارە بنیادنانەوە و نۆژەنکردنەوەی (119) ملیار دینارە.
هەروەها، عەمباری نەوتی رومادی بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکانەوە زیاتر لە پێنج ساڵە پەکیکەوتووە.
ئەو راوێژکارە روونیكردهوه، ئەو عەمبارە نەوتییانە، پێشتووتر بەنزین و گاز و نەوتی سپی لە عەمبارە نەوتییەکانی بەغدا وەردەگرت و دواتر پشکنینیان بۆ دەکرا و رەوانەی سەرجەم پارێزگاکانی دیکە دەکران.
د.ی