وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ کوردستان24 باس لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانە دەکات

وتەبێژی هاوپەیمانان وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

وتەبێژی هاوپەیمانان
وتەبێژی هاوپەیمانان

K24- هەولێر:

واین مۆرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانان بە کوردستان24ـی راگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک کۆگایەکی هێزەکانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە. هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

ئاشکراشیکرد، ئاگری تەقینەوەکە کوژێندراوەتەوە و زیانە ماددیەکان ئاشکرا دەکەین.

وتەبێژی هاوپەیمانان ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هێرشەکەن  هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.