مەسرور بارزانی: پێشوازیی لە هەڵوێستی هاوپەیمانەکانمان دەکەین
''هەموو یەک ئامانجی هاوبەشمان هەیە''
K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازیی لە ئیدانەکردنی هێرشەکەی هەولێری لە لایەن ''هاوڕێیان و هاوبەشانی هەرێمی کوردستان'' کرد.
سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا رایگەیاندووە، پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد.
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە، ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش.
ئەم راگەیەندراوەی سەرۆک وەزیران لە دوای ئەوە هات، ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پێکڕا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و بە تووندی ئیدانەیان کرد.
I welcome this clear, unanimous condemnation by friends and partners of Iraq and the Kurdistan Region of the recent attack on Erbil.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) April 16, 2021
We have a common goal: stability and security for all the Iraqi peoples and victory in the war on ISIS.