وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ کوردستان24 باس لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانە دەکات
وتەبێژی هاوپەیمانان وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات
K24- هەولێر:
واین مۆرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانان بە کوردستان24ـی راگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک کۆگایەکی هێزەکانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە. هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
ئاشکراشیکرد، ئاگری تەقینەوەکە کوژێندراوەتەوە و زیانە ماددیەکان ئاشکرا دەکەین.
وتەبێژی هاوپەیمانان ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
هەروەها وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هێرشەکەن هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.