نرخی تەماتە و مریشك دادەبەزێت

رێگە بە ھاوردەكردن دەدرێت

تەماتە - مریشك
تەماتە - مریشك

K24 - ھەولێر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، دوای رێگەدان بە هاوردەکردن، نرخی بەرهەمەکانی تەماتە و مریشک لە بازاڕەکانی ناوخۆ دابەزیوە.

حەمید نایف گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، وەزارەتەکەیان رێگەی بە هاوردەکردنی 50 هەزار تۆن تەماتە دەربڕیوە، کە ئامانج لێی پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیە لە مانگی رەمەزاندا.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی ئەو رێگە پێدانەوە بە ھاوردەكردن، نرخی کیلۆیەک تەماتە لە عەلوە بۆ 400 دینار دابەزیوە.

روونیشیكردەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ بە هەموو تواناکانی کاردەکات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ و لە مانگی رەمەزاندا چەندین بەرووبووم بەردەست دەبن.

Fly Erbil Advertisment