قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق گەیشتووەتە 73 ملیار دۆلار
جگە لە 40 ملیار دۆلاری دیکە کە وەک قەرزی هەشت وڵات هەڵپەسێردراوە

K24 - ھەولێر
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای كرد، قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی سەر وڵاتەکە گەیشتووەتە 73 ملیار دۆلار، سەرەڕای 40 ملیار دۆلاری دیکە کە وەک قەرزی هەشت وڵات هەڵپەسێردراوە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرینەی قەرزی کەڵەکەبووی سەر وڵات بۆ پێش ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە، کە بەغدا زیاتر لە 128 ملیار دۆلار قەرزی وەرگرتبوو، بەڵام بە گوێرەی رێککەوتنی یانەی پاریس لە ساڵی 2004، سەرجەم قەرزدەرەکان لە 80٪ـی قەرزەکانیان هەڵوەشاندەوە، لە بەرامبەردا داوای لە عێراق کرد رێککەوتنی دیکەیان لەگەڵ ئەنجامبدات.
راشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا وڵات هەیە، لە 100٪ـی وەرگرتنەوەی قەرزەکەی خۆش بووە، هەندێک وڵاتیش لە 90%ی قەرزەکەی خۆش بووە، لەو بڕەش تەنیا 3 ملیار دۆلار ماوەتەوە بدرێتەوە و هەندێکیشیان لە تەواو بوونە.
مەزهەر محەمەد روونیشی دەکاتەوە، کێشەکە ئەوەیە نزیکەی دوو ملیار دۆلار لە شێوەی قەواڵە قەرز لە کەرتی تایبەت وەرگیراوە و دەبێت لەم ساڵانەی ئایندە بدرێنەوە.