دوو بیرە نەوتی کەرکووک کرانە ئامانج
لە رێگەی بۆمبی چێنراو بووە

K24 - كەركووك
ھەردوو بیری ژمارە 154 و 159ی کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە رۆژئاوای کەرکووک لە رێگەی بۆمبی چێنراو کرانە ئامانج.
بەرپرسێکی پۆلیسی نەوت بە پلەی عەقید كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە کوردستان24ی راگەیاند "رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە و دوای رووداوەکە هێزەکانیان چوونەتە شوێنەکە و کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کردوە".
سەبارەت بەزیانەکانی تەقینەوەکان ئەو بەرپرسەی پۆلیسی نەوت گوتی "بۆمبەکان لە دووری بیرە نەوتەکان دانرابوون، ئاگرێکی زۆر کەمی لێکەوتووەتەوە دەستبەجێ کۆنترۆڵکراوە".
گوتیشی "هیچ زیانێکی نەبووە و هیچ کاریگەرییەکیشی لەسەر ناردن و بەرهەمهێنانی نەوت نەکردووە".