زێدان: من باشترین راهێنه‌ری جیهان نیم

زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خۆی به باشترین راهێنه‌ری جیهان دانانێت، ده‌شڵێت: خۆم به باشترین راهێنه‌ری جیهان دا نانێم، به‌ڵام به‌ختم هه‌یه كه له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو ریال مه‌درید.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17 نیسانی 2021، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر خیتافی، زینه‌دین زێدان به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد، له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا نه‌یشارده‌وه كه یاریزانه‌كانی زۆر شه‌كه‌ت و ماندوون، گوتیشی: هانده‌رانی ریال مه‌درید شانازی به تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، چونكه ده‌بیین له ماوه‌ی 30 رۆژ 10 یاری به‌هێزیان هه‌یه.
زیزۆ له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه زۆر باش ده‌ركه‌وتوون به‌ڵام له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه شه‌كه‌ت و ماندوون و پێویستیان به‌پشووی زیاتر هه‌یه.
زیزۆ گوتیشی: ئه‌وه‌ی كه له یارییه‌كانی رابردوو كردوومانه به ڕێككه‌وت و به‌خت نه‌بووه، هه‌رگیز گومانیشم له ئاستی تیپه‌كه‌م نه‌بووه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی پێداگیری و كاری باش به‌ده‌ستهاتوون، یاریزانه‌كانم هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوانیاندا هه‌یه و به دڵخۆشییه‌وه به‌رگری له درێسی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
زیزۆ ده‌شڵێت: من كاتی خۆش له كاره‌كه‌م به‌سه‌ر ده‌به‌م، له كاركردن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید زۆر ئاسووده‌م، یاریزانه‌كانیشم نازناوی زۆریان بردووه‌ته‌وه و له‌وه زیاتر ناتوانم داوایان لێ بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا ئێمه ده‌مانه‌وێت بجه‌نگێین و نازناوی زیاتر ببه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئێستا ته‌نیا بیر له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر خیتافی ده‌كه‌ینه‌وه.
له باره‌ی یاریزانه پێكراوهكانی، زێدان به رۆژنامه‌نووسه‌كانی راگه‌یاند كه هازارد چاكبووه‌ته‌وه و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه، گوتیشی: هازارد و كارڤاخاڵ هه‌ردووكیان له ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كانیان دابڕان، بۆیه جارێكی دیكه نامه‌وێت په‌له‌یان لێ بكه‌م.
له گه‌ڕی 33ـه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، له دێربی بچووكی مه‌درید، له كاتژمێر 10:00ـی ئه‌مشه‌و، خیتافی میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی هاوشاری ده‌كات، زێدان له‌م یارییه به‌هۆی پێكان و كارته ره‌نگاوره‌نگه‌كان له تواناكانی، رامۆس، ڤاران، ڤاسكێز، ناچۆ و كاسمێرۆ بێبه‌ش ده‌بێت.