زێدان بۆ یه‌كه‌مجاره بكه‌وێته ئه‌م دۆخه سه‌خته

یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر خیتافی راگه‌یاند، لیسته‌كه هانده‌ران و میدیاكانی شۆك كرد، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو زێدان ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌شی له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 17 نیسانی 2021، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌رید لیستێكی 16 یاریزانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر خیتافی بانگهێشت كراوه.
له نێو لیسته‌كه‌دا، رامۆس و ڤاسكێز به‌هۆی پێكانه‌وه دووركهتوونهتهوه، كاسێمیرۆ به‌هۆی كارتی سوور و ناچۆ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی بانگهێشت نه‌كراوه، رافاییل ڤارانیش به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دوورخراوه‌ته‌وه.
هازارد و كارڤاخاڵ سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ راهێنانه‌كان به‌ڵام له ترسی ئه‌وه‌ی پێكانه‌كانیان سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه زێدان بانگهێشتی نه‌كردوون.
ئه‌وه‌ی كه هه‌مووانی شۆك كرد، دوورخرانه‌وه‌ی فێرلاند مێندی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی بوو كه به كاتژمێرێك پێش راگه‌یاندنی لیسته‌كه ناوی له پێكهاته‌كه‌دا ده‌رهێنرا، به گوێره‌ی میدیاكان به‌هۆی شه‌كه‌تبوونی ماسوولكه‌كانی دوورخراوه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ دوو هه‌فته‌یه له یاریكردن داببڕێت.
زینه‌دین زێدان له‌م یارییه له هێڵی به‌رگری 3 یاریزانی له‌به‌رده‌سته، مارسێلۆ، میلیتاو و ئۆدریزۆلا.
له گه‌ڕی 33ـه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، له دێربی بچووكی مه‌درید، سبه‌ی له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و، خیتافی میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی هاوشاری ده‌كات.