له مانگی ره‌مه‌زان به‌شه خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت
"به‌شه خۆراكه‌كه هاتووه و دوای پشكنین دابه‌ش ده‌كرێت"

K24 - هه‌ولێر:
نه‌وزاد كامل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازگانی هه‌رێم به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌به‌ر دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی (2021) عێراق، به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان دواكه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م مانگه به‌شه خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت.
نه‌وزاد كامل گوتی: "له‌به‌ر دواكه‌وتنی بودجه‌ی (2021) وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق نه‌یتوانیوه كاڵا بكڕێت، بۆیه به‌شه خۆراكی هاووڵاتیان داوكه‌وتووه و ئه‌وه‌ی دابه‌شیش كراوه له‌مانگه‌كانی رابردوو، به‌شه خۆراكی ساڵی رابردوو بووه".
گوتیشی: "بۆ ئه‌م مانگه زه‌یت و شه‌كر هاتووه و له كۆگاكانی هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، به‌م نزیكانه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی پشكینی بۆ ده‌كرێت و له سه‌لامه‌تی دڵنیا ده‌بینه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم روونیكرده‌وه، "بۆ به‌رچاوڕوونی هاووڵاتیان، له ته‌واوی عێراق، بۆ مانگی (1)ی ئه‌مساڵ هیچ به‌شه خۆراكێك نه‌هاتووه، له مانگی (2)یش ته‌نیا شه‌كرمان بۆ هاتووه و دابه‌شمان كردووه، له مانگی (3)یش زه‌یت و شه‌كر هاتووه و به‌م نزیكانه دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به دابه‌شنه‌كرنی برنج به‌سه‌ر هاووڵاتیان، "نه‌وزاد كامل" ئاشكرای كرد، تا ئێستا برنج بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه تا دابه‌شی بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌نیازن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ناوخۆ بكه‌ن، كه برنجی عه‌نبه‌ر دابین بكات، هه‌رچه‌نده برنجی عه‌نبه‌ر له عێراق كه‌مه، بۆیه ده‌بێت برنج له ده‌ره‌وه بێنن، بڕیاریان داوه دوای ئه‌وه پشكی هه‌رێمیش بنێرن.
د.ی