عێراق راپۆرتی كه‌شناسی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوكرده‌وه
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما بگه‌نه 43 پله‌ی سه‌دی

K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق راپۆرتی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی تایبه‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر حه‌بیب، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌و ده‌سته‌یه رایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بارسته هه‌وایه‌كی گه‌رم روو له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات و له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بنه‌وه".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پله‌ی گه‌رما بگاته سه‌رووی 40 پله‌ی سه‌دی، له‌وانه‌ش پارێزگای به‌غدا".
به‌گوته‌ی حه‌بیب، "گه‌رمترین پله‌كانی گه‌رما له‌م هه‌فته‌یه‌دا له رۆژی چوارشه‌ممه تۆمار ده‌كرێت و ده‌گاته 43 پله‌ی سه‌دی، دواتر له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن، تا له ئاستی ئاسایی نزیك ده‌بنه‌وه".
دوێنێش سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌ش و هه‌وای ئه‌م هه‌فته‌یه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببنه‌وه و به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌نێوان 40 تا 42 پله‌ی سه‌دی تۆمارده‌كرێن".
H.B