یاسای بودجەی 2021 کەوتە بواری جێبەجێکردن

یاسای بودجەی 2021 لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوكرایەوە

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە.

دوای ئەو بڵاوکردنەوەیەش وەزارەتی دارایی، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت کرد.

هەیفا شوکر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەقایعی عێراق رایگەیاند، لە نوێترین ژمارەی رۆژنامەی وەقایعی عێراق، یاسای بودجەی فیدراڵیان بۆ ساڵی 2021 بڵاوکردووەتەوە.

دوای ئەو بڵاوکردنەوەیەش راستەوخۆ، یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و خەرجییەکان بە یاسایی ئەنجام دەدرێن.

دوای بڵاوکردنەوەی پڕۆژە یاساکە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق راستەوخۆ دوای پەسەندکردنی سەرۆک کۆماری عێراقە دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درا.

یاسای بودجە
یاسای بودجە

 

Fly Erbil Advertisment