هونه‌رمه‌ندی كورد "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" كۆچی داویی كرد
له ته‌مه‌نی (77) ساڵی به كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی كورد "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" ئەمڕۆ دووشەممە (19ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر له ته‌مه‌نی (77) ساڵی به نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی داویی كرد.
هونه‌رمه‌ند "ناسر حه‌سه‌ن"، كه برای كۆچكردووه، به كوردستان24ی راگه‌یاند، هونه‌رمه‌ند "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" دوای مانه‌وه‌ی (25) رۆژ له نه‌خۆشخانه به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه، ئه‌مڕۆ دوای كاتژمێر (1)ی نیوه‌ڕۆ له ته‌مه‌نی (77) ساڵی كۆچی دوایی كرد.
ناسر حه‌سه‌ن گوتیشی: هونه‌رمه‌ند "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" خاوه‌نی ده‌یان سروودی نیشتمانییه و سروودهكانیشی بۆ زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی وهرگێدراون.
هونه‌رمه‌ند "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن"، له ساڵی (1944) له خانه‌قین له‌دایكبووه، به‌ڵام له شاری هه‌ولێر ده‌ژیا، بڕیاریشه هه‌ر له شاری هه‌ولێر به‌خاك بسپێردرێت.