ئۆكرانیا و سندووقى دراو له‌سه‌ر قه‌رزه‌كان رێككه‌وتن
سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئۆكرانيا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی سندووقه‌كه به‌شی سێیه‌می قه‌رزه‌كان بداته ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش دوای جێبه‌جێكردنی به‌شێك له چاكسازییه‌كانی بواری ئابووری له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه.
K24 – هه‌ولێر:

شاندێكی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی ئۆكرانیایان كرد بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی چاكسازی ئابووری، بڕیاریشه به‌شی سێیه‌می قه‌رزه‌كه بده‌ن به ئۆكرانیا كه بڕه‌كه‌ی ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی به‌رنامه‌ی سندووقی دراو بڕیاره بڕی 17 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، وه‌ك قه‌رز بدرێته ئۆكرانیا، به‌ڵام چه‌ند مه‌رجێكیان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندووه، له‌گرنگترین مه‌رجه‌كانیش ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابووریه.