نرخی نەوت بەرزبووەوە
نرخی نەوت 67 دۆلار تێدەپەڕێنێت

K24 - ھەولێر
لەگەڵ لاوازی بەهای دۆلار و پابەندی وڵاتانی ئۆپێک بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بەرزبووەوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئاسیا لە زیادبوونە.
نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی حوزەیران بە رێژەی 1.07% بۆ 67 دۆلار و 97 سەنت بەرزبووەوە.
نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی سووکی تێکساس بۆ مانگی ئایار بە رێژەی 1.10% بۆ 64 دۆلار و 11 سەنت بەرزبووەوە.
لە لایەکی دیکە، پێنوێنی دۆلار بۆ کەمترین ئاستی شەش هەفتەی رابردووی بەرامبەر سەبەتەی شەش دراوە سەرەکییەکە دابەزی.