سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌یدسادق روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له دوایین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی شه‌قڵاوه، گومان له ئاست و ئه‌نجامی تیپه‌كه‌ی كرا، سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌یدسادق په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: گوێ به‌و تۆمه‌ت و قسانه ناده‌م كه ده‌یانه‌وێت كوێرانه و بێ به‌ڵگه شاره‌كه‌م ناشیرین بكه‌ن.
له دوایین یاریی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی كوردستان، یانه‌ی سه‌یدسادق و شه‌قڵاوه به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، شه‌قڵاوه‌ش پێویستی به‌م یه‌كسانبوونه بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی هاوشانی سه‌یدسادق بۆ یه‌كه‌مجار بۆ خولی نایابی كوردستان سه‌ربكه‌ون.
له دوای ئه‌م یارییه كاردانه‌وه‌كان سۆشیاڵ میدیای هه‌ژاند و یارییه‌كه‌یان به گومان و رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر وه‌سف كرا، هه‌روه‌كو چۆن به هه‌مان شێوه یارییه‌كه‌ی ئاڵتون كۆپری و كۆیه كه 7 ـ 2 كۆتایی هات نیشانه‌ی پرسیاری كه‌وته سه‌ر و كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه.
له‌مباره‌یه‌وه، ته‌یوب حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌یدسادق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: هیچ شتێك ڕووینه‌داوه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێته پاڵ ئێمه‌ش هیچ بایه‌خێكی نییه و لام گرینگ نیه، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو وته ناشیرین و ناوزڕاندنه‌ی ده‌درێته پاڵ شاره‌كه‌م زۆر ئازارم ده‌دات.
ده‌شڵێت: یانه‌ی سه‌یدسادق ساڵانێكه له‌ژێر بارێكی سه‌ختی ئابووریدایه و هیچ رۆژێك یه‌كێك له‌وانه‌ی ره‌خنه له ئێمه ده‌گرن نه‌هاتوون ته‌نانه‌ت به 250 دیناری عێراقیش هاوكاری ئێمه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌مان نه‌هاتن پیرۆزباییهكیش له ئێمه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و به‌ناو رۆشنبیر له نێو قهرباڵغیییهكی گه‌وره‌دا له پێناو لایك و كۆمێنت خۆیان مه‌ڵاس دابوو بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌مان ناشیرین بكه‌ن.
تهیوبی حاجی ڕه‌شید گوتیشی: بۆ ده‌بێت ئێمه یاری بفرۆشین، له پێناو چی؟ بۆ یاری هه‌ڵه‌بجه‌ش كه‌سانێك هاتن و ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕین و شایی تۆمه‌تی خۆیان گێرا، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌بوون، ئه‌مجاره‌ش به شاهیدی خودا و یاریزانه‌كانیش بۆیان ده‌سه‌لمێنم كه ئێمه دوورین له هه‌ر رێكه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر و یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان، تا كۆتایی ته‌مه‌نیشم هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كتان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر گیانی خۆم گره‌وم ده‌كه‌م، چونكه نه من پێویستیم به خیانه‌ته و نه له‌به‌رخاتری هیچ لایه‌كیش خیانه‌تمان له كه‌س نه‌كردووه.
سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌یدسادق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان لێ‌گرتوون له به‌رامبه‌ردا خودا گوناهبارن به به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته له دژی ئه‌و یاریزانه ماندوونه‌ناس و ڕه‌وشتبه‌رز و دڵسۆزانه كه به‌بێ مووچه ناوی تۆمه‌ت بهخشهرهوهكانیشیان گه‌وره كرد.
تهیوبی حاجی ره‌شید گوتیشی: له جیاتی هه‌مووان داوای لێبوردن له هانده‌ره راسته‌قینه‌كانی سه‌یدسادق ده‌كه‌م كه به زمانی بەڕۆژووە توانویانه به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تۆمەته ساختانه بگرن و دواچار سوپاس بۆ زۆرینەی هەرەزۆری هاندەرانی ڕاستەقینەی شاره‌كه‌مان کە له بری ئێمه هاتنه ده‌نگ، ئێوە خاوەنی یانەکەن، ئێوە شارەکەی خۆتان خۆش دەوێ و نایکەنە بنێشتە خۆشەی دەمی ئەم و ئەو، لێرەوە سووپاس بۆ ماندووبونتان جەنگاوەرە بەهێزەکانی سیدسادق کەتوانیتان بەسەر هەموو سەختی و دژوارییەکاندا سەربکەون و یانەکەتان بکەنە پاڵەوان و سەریخەن بۆ نایاب، گوێ بۆ قسەی کەس مەگرن، وەڵامی کەس مەدەنەوە ئەزانم زۆر ئازاریان دان، بەڵام گەورەیی ئێوە لە لێبوردنتاندایە، چونکە ئێوە ئەرکی گەورەترتان لەپێشە، وەستان و ئاوڕدانەوە بۆ قسەی پڕوپوچ دواتان دەخات.
یانه‌ی سه‌یدسادق دوای ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان سه‌ركه‌وت، دواجار له‌م قۆناخه‌دا به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ پێشه‌نگی گرت و بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه و بۆ یه‌كه‌مجاریش له مێژووی خۆیدا گه‌یشته خولی نایابی كوردستان.