لە یادی "رۆژی جیهانی کتێب"دا بازاڕی كتێبفرۆشان لاوزه‌

کۆرۆنا زیانێکی گەورەی لە بازاڕی کتێب داوە

بازاڕی كتێبفرۆشان لاوزه‌
بازاڕی كتێبفرۆشان لاوزه‌

K24 - هه‌ولێر:

رۆژی (23)ی نیسان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ نووسه‌ر و ئه‌دیبی جیهانی، هه‌ر بۆیه‌ یونسكۆ ئه‌و رۆژه‌ی بۆ یادكردنه‌وه‌ی كتێب و مافی دانه‌ر ده‌ستنیشان كردووه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان یادی رۆژی جیهانی كتێب نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

هاوكات به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ واده‌ی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كتێب دواده‌خرێن، یان له‌ كاتی خۆیاندا به‌ڕێوه‌ناچن.

ساڵانێکە تەمەنی لەناو کتێب و رێکخستنی کتێب و خوێندنەوەدا بەسەربردووە، رەوەند حه‌كیم، کتێبخانەیەکی لە ناوەندی شاری ھەولێر ھەیە،  کاتێک چووینە لای سەرقاڵی خوێندنەوە بوو، ئەو پێی واییە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دوو ھۆکاری سەرەکین بۆ کەمبونەوەی خوێنەر و نەھێشتنی چێژی خوێندنەوە.

لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی رۆشبیری ھەوڵیداوە لە سەردەمی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی بەردەوام کتێب چاپ بکات و پڕۆسەکە رانەوەستێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب وەک پێویست نییە، نامیق ھەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری ئەو ھەوڵانە ئاشکرا دەکات، کە داویانە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە بەتایبەت چاپی کتێب لە ناوخۆدا بکرێت نەک له‌ دەرەوە،

(23ی نیسان) رۆژی جیھانی کتێبە و بەشێکی زۆری خوێنەر و کتێب فرۆشانیش پێیان وایە کولتووری کتێب خوێندنەوە خەریکە لاواز دەبێت و ئەم نەوەی ئێستا زیاتر خولیای ئامێری ئەلیکترۆنی و خوێندنەوە ئەلیکترۆنییەکانن، ئەوەی ئێستا بەردەوامە لە خوێندنەوە تەنیا بە تەمەنەکانن، ئەمە جگە لەوەی ماوەی دوو ساڵە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئارەزوومەندانی کتیب کەمتر روو لە خوێندنەوەی کتێب دەکەن.

د.ی

Fly Erbil Advertisment