گەشەی ئابووری ئەمەریکا و ئەوروپا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

نرخی ئێستای نەوت

کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

بەهۆی گەشەکردنەوەی ئابووری ئەمەریکا و ئەوروپا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، بەڵام زیادبوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان، رێگری لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 77 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 11 سەنت (کاتژمێر دووی بەیانی بە کاتی هەولێر) مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، بە هەمان شێوە، نرخی نەوتی تێکساس بەرزبووەوە، یەک بەرمیل نەوتی تێکساس 71 سەنت بەرزبووە و بە 62 دۆلار و 14 سەنت دەفرۆشرێت.

بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هیندستان کە بووە هۆی ئەوەی ئوستراڵیا، بەریتانیا، کەنەدا و ئیمارات گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە رابگرن، هۆکارێکە بۆ زیاتر بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوت.

لە ماوەی یەک مانگ، ژمارەی حاڵەتەکان لە 40 هەزار بۆ 332 هەزار لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

Reuters