خۆپیشاندان چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، خۆپیشانده‌ران له شاری ناسڕیه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه.
به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و بێزاری خۆیان له ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌و پارێزگایه، دانیشتووانی شاری ناسڕیه‌ی پارێزگای زیقار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.
له ئێستاشدا خۆپیشانده‌ران گردبوونه‌ته‌وه و به هوتافه‌كانییان داوای چاكسازی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ زیقاڕ، خۆپیشاندان له پارێزگای بابلیش ده‌ستپێكرد و خۆپیشانده‌ران داوای ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌كه‌ن و هوتاف له دژی گه‌نده‌ڵی ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ خۆپیشاندان و لایه‌نگرانی سه‌در، له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دواتر به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و گازی فرمێسكرژێن، بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد.
به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه، نزیكه‌ی 3 كه‌س كوژران و 40 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركران.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ته‌قه‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیدانه‌كرد و داوای ئازادكردنی خۆپیشانده‌رانیشی كرد.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)