به فه‌رمی زڵ‌اتان و لوكاكۆ سزا ده‌درێن

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند هەردوو هێرشبەرەکەی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان بەهۆی درووستبوونی گرژی لە نێوانیان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا بە پێبژاردن سزا دەدرێن.
ئیبراهیمۆڤیچ بە پێبژاردنی 4 هه‌زار یۆرۆ و لوکاکوش بە 3 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێن و ئەیسی میلانیش بە 2 هەزار یۆرۆ و ئینتەر میلان بە هەزار و دووسەد و پەنجا یۆرۆ بە پێبژاردن سزا دەدرێن چونکە نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی یاریزانەکان بکان.
رۆمیلۆ لوكاكۆی هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلان ئه‌م وه‌رزه له سێریا ئه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و 21 گۆڵی كردووه و به جیاوازی 4 گۆڵ له كریستیانۆی پێشه‌نگی گۆڵكاران دوروه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به دۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی زڵ‌اتان له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت و 15 گۆڵی كردووه، به‌ڵام ورده ورده ئاست و ئه‌نجامی تیپه‌كه به‌ره‌و داكشان ده‌چێت.