لیستی كۆتایی ههڵبژاردهی ئارجێنتینا بۆ كۆپا ئهمێریكا راگهیاندرا
گۆڕانكاریی چاوهڕواننهكراوی تێدایه

تاتا مارتینۆ لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی ئارجێنتینای بۆ کۆپا ئامێریکا راگەیاند و چەندان گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراوی تێدایە.
تاتا مارتینۆ سەرەڕای ئەو ئاستە بەرزەی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی پێشکەشی کرد، بهڵام بانگهێشتی پاولۆ دیبالای نەکردووە و ناوی کارلۆس تیڤێزی یاریزانی پێشووی یۆڤی و ئێستای بۆکاجۆنیۆرزیشی دوورخستۆتهوه، کە لەوانەیە دیبالا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەشداریی ئۆلپمیادی ریۆ دێ جانیێرۆ بکات.
لە هێڵی هێرشبردن تاتا لە بری دیبالا بانگهێشتی نیکۆلاس گایتانی یاریزانی بێنفیکای پۆرتوگاڵی کردووە، کە هاوشانی سێرخیۆ ئەگوێرۆ و گۆنزالۆ هیگواین و لیۆنێل مێسی لە لیستەکە ناویان هاتووە.
ئانخێل دیماریا و ئێزکوێل لاڤێزی و خاڤیێر ماسکیرانۆ و خاڤیێر پاستۆری و ئێریک لامێلا دیارترین یاریزانەکانی تانگۆن بۆ کۆپا ئامێریکای ئەم هاوینە، کە وابڕیارە رۆژی ٢٨ـی ئەم مانگە ئەو ٢٣ یاریزانە بچنە ئامێریکا، بۆ ئەوەی لە رۆژی ٣ـی مانگی داهاتوو بەشداریی کۆپا ئامێریکا بکەن.