تیروپشكی خولی پله‌یه‌كی عێراق راكێشرا

ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراقی بۆ وه‌رزی 2020 ـ 2021 راكێشا كه تێیدا 28 یانه به‌شداریی ده‌كه‌ن و دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا.
له خولی پله‌یه‌كی عێراق 5 یانه‌ی كوردستانی ركابه‌ری ده‌كه‌ن، شاری سلێمانی دوو نوێنه‌ری له خوله‌كه هه‌یه كه پێكهاتوون له یانه‌كانی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
یانه‌ی برایه‌تیش له خوله‌كه نوێنه‌رایه‌تی پایته‌ختی باشووری كوردستان ده‌كات، یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووكیش هاوشانی یانه‌ی دهۆك به‌شدارن له خوله‌كه.
له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 14 یانه كێبڕكێ ده‌كه‌ن، یه‌كه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك راسته‌وخۆ بۆ خولی نایابی عێراقی وه‌رزی 2021 ـ 2022 سه‌رده‌كه‌ون.
دووه‌مه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و براوه‌یان رووبه‌ڕووی پله‌ی هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق ده‌بێته‌وه، براوه‌ی ئه‌م یارییه‌ش راسته‌وخۆ بۆ خولی نایابی عێراقی وه‌رزی داهاتوو سه‌رده‌كه‌ون.
یانه‌كانی نه‌ورۆز، برایه‌تی و گازی باكوور له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یاری ده‌كه‌ن، دهۆك و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، خوله‌كه‌ش به یه‌ك قۆناخ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و هه‌ر یانه‌یه‌كیش 6 یاریی له نێو یاریگه‌ی خۆی و 6 یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌كات
خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م ـ (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م):
عه‌له‌م ـ سوق شیوخ
مه‌سافی باشوور ـ حوسێن
دیفاع مه‌ده‌نی ـ برایه‌تی
گازی باكوور ـ شه‌رگات
عفك ـ كوفه
نه‌ورۆز ـ كه‌ربه‌لا
خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م ـ (كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م):
دهۆك ـ پێشمه‌رگه‌ی سلیمانی
دیاله ـ رومادی
به‌حری ـ ناسریه
بابل ـ سلێخ
ئه‌كه‌د ـ ئیتیفاق
مرور ـ سامه‌را
سناعه ـ میسان