رۆیته‌رز: سێ زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا گه‌شبین نین له سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران له ڤیه‌ننا
دیپلۆماتكارێك: هێشتا كاری زۆرمان ماوه له‌ناو دانوستانه‌كاندا بیكه‌ین و كاتێكی كه‌میشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه

K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری دیپلۆماتكارێك گواستییه‌وه، "فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له‌و باوه‌ڕه‌دان، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه بۆ سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له ڤیه‌ننا" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "وێڕای ئه‌مه‌ش هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه".
ئه‌و دیپلۆماتكاره كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، رایگه‌یاند، "سێ زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا ئومێدیان وابوو له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشكه‌وتنی باش له دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا تایبه‌ت به پرسی ئه‌تۆمی ئێران بێنه ئاراوه، به‌ڵام تا ئێستاش پێویسته له‌سه‌رمان بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسه زۆر هه‌ستیاره‌كانی ناو دانوستانه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتی: "هێشتا كاری زۆرمان ماوه له‌ناو دانوستانه‌كاندا بیكه‌ین و كاتێكی كه‌میشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ عەباس عێراقچی، گەورە دانوستانكاری ئەتۆمی ئێران و هاوكات یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته رایگەیاند، "لە دانوستانەكانی ڤیەننا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزا له‌سه‌ر زۆربه‌ی كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌كان گەیشتوونەتە رێككەوتن".
جێگای ئاماژه‌یه، له مانگی رابردوو دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ستیپێكرد، كه به به‌شداری هه‌ره‌یه‌ك له ئێران، رووسیا، فه‌ره‌نسا، چین، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له ساڵی 2018 كاتێك ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته كشانه‌وه‌ی خۆی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند، كه له ساڵی 2015 له‌نێوان ئێران و گرووپی 5+1 واژۆ كرابوو و سزاكانی سه‌ر سه‌ر تارانیشی گه‌ڕانده‌وه.
H.B