لە هەناردەکردنی خورما عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانە

پێشتر عێراق یەکەم وڵاتی هەناردەکاری خورما بوو

خورما
خورما

K24 - هەولێر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئامادەیی تەواو هەیە عێراق هەنگاو بە هەنگاو بگەڕێتەوە پێگەی پێشووی و ببێتە یەکەم وڵاتی هەناردەکاری خورما، هەروەها ئێستا لە پلەی چوارەم دایە و کۆی بەرهەمی ناوخۆ بۆ 735 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە.

حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، دوایین بەشی بەرهەمی خورمای ساڵی رابردوویان هەناردەکردووە و کۆی گشتی هەناردەش گەیشتووەتە 600  هەزار تۆن.

جەختیش دەکاتەوە، عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتاندایە لە هەناردەی خورما.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی کشتوکاڵ رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بوژاندنەوەی باخەکانی خورما و ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە 17 ملیۆن درەخت، هەروەها قەدەغەکردنی هاوردەی خورما و دۆشاو لە ساڵی 2019ـەوە پاڵپشتییەکی گەورەی جوتیاران بووە، بۆ ئەوەی بایەخ بە باخەکانیان بدەن.

Fly Erbil Advertisment