لیژنەی ئابووری: حکومەتی عێراق لە چارەسەکردنی دۆخی ئابووری شکستی هێنا

"عێراق کەوتووەتە دۆخی داڕمانێکی گەورەی ئابووری"
پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە داکەوتنێکی گەورەی ئابووری دەدات
پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە داکەوتنێکی گەورەی ئابووری دەدات

K24 - هه‌ولێر:

نەدا شاکر، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە داکەوتنێکی گەورەی ئابووری دەدات، کە بەرۆکی بازاڕەکانی گرتووە و هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتی حکومەت دەگەڕێنێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، چەند هەفتەیەکە بازاڕەکان دووچاری داکەوتن بوونەتەوە و چالاکییەکان بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە، ئەوەش ئاماژەیەکی نەرێنییە لەسەر دۆخی ئابووریە داڕماوەکەی وڵات، بەهۆیەوە ملیۆنان عێراقی لەسەرجەم پارێزگاکانی باجی دەدەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سیاسەتی حکومەت بۆ رێگریکردن لە گرانی و کۆنترۆڵکردنی نرخ شکستی هێناوە، تەنانەت تاوەکو ئێستا میکانیزمێکی روونی نییە بۆ ئەوەی رێگری بەرزبوونەوەی نرخەکان بکات، کە وایکردووە رێژەی هەژاری و بێکاری دوو هێندە بن.

نەدا شاکر، روونیكرده‌وه‌، ئەو دیمەنەی بەرپرسانی دەوڵەت دەیبینن رەنگدانەوەی ئەو دۆخە خراپە ئابوورییە نییە، ئەو کاریگەرییە گەورەیە نیشان نادات کە کاریگەری کردووەتە سەر چینی هەژاران، روونیشكرده‌وه‌، رۆژ لە دوای رۆژ بەهۆی نەبوونی دیدگای ستراتیژی حکومەت دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت، تا دێت بە دابەزاندنی بەهای دینار نرخەکان گرانتر دەبن.

 

د.ی