"كه‌سایه‌تی شوێنگره‌وه‌كه‌ی كومان هه‌مووانی سه‌رسام كردووه"

ئافرێد شرۆدر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا شوێنی رۆناڵد كومان ده‌گرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی كومان له یاریی رابردوو به‌هۆی كارتی سوور بۆ 2 یاری سڕكراوه.
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ ناتوانێت له نێو لاكێشه‌ی سه‌وزی یاریگه ئاماده بێت و ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یژه‌ی یاریگه له شوێنی هانده‌رانه‌وه دابنیشیت، له جیاتی ئه‌و یاریده‌ده‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی ئالفرێد شرۆدر ئاماده ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا راپۆرتێكی له باره‌ی كه‌سایه‌تی ئالفرێد بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: ئالفرێد شێتی تۆپی پێیه، زۆر به په‌رۆشه بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی و له نێو ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا هه‌مووان رێزێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌گرن، چونكه له كاره‌كه‌ی خۆی زۆر پرۆفیشناڵ و تاكتیكییه.
رۆژنامه‌ی موندۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كه‌سایه‌تی ئالفرێد شرۆدر زۆر به‌هێزتره له هێنریك لارسۆنی یاریده‌ده‌ری دووه‌می كومان و له هه‌ریه‌ك له تیتۆ ڤیلانۆڤای كۆچكردوو و خوان كارلۆس ئۆنزۆی و ئۆزیبیۆ كه پێشتر ئه‌وانه وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له بارسێلۆنا كاریان كردووه، چونكه ئالفرێد شرۆدر له هه‌مووان زیاتر له كاركردن جدیتره و هه‌مووان هه‌ست به دڵسۆزی ئه‌و یاریده‌ده‌ره هۆڵه‌ندییه ده‌كه‌ن، یاریزانانی ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا به "پیاوه شێته‌كه‌ی تۆپی پێ" وه‌سفی ده‌كه‌ن و زۆرجاریش ئه‌وه‌نده كاری جدی له‌م پیاوه ده‌بینن به "نه‌خۆشی تۆپی پێ" ناوی ده‌به‌ن.
رۆناڵد كومان له دوایین پرێس كۆنفرانسی له باره‌ی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی گوتی: ئالفرێد شرۆدر له‌گه‌ڵ تێن هاگی راهێنه‌ری ئا‌یاكس و جۆلیان نێگلیسمان له یانه‌ی هۆفینهایم كاری كردووه و ئه‌زموونێكی زۆری په‌یدا كردووه و عاشقی شێوازی یاریكردنی (3-5-2)ـه، كاتێكیش یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر بوو له یانه‌ی ئا‌یاكس نازناوی خولی نایابی هۆڵه‌ندایان له 2019 برده‌وه.
ئالفرێد شرۆدری ته‌مه‌ن 48 ساڵ تا ئێستا له‌گه‌ڵ 12 راهێنه‌ری جیاواز كاری كردووه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تاكتیك و بیرۆكه‌ی تۆپی پێیه، به ئاسانی به هه‌موو زمانێك قسه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌كات، ماسته‌ری له زمانی ئیسپانی هه‌یه و به ئینگلیزییه‌كی باشیش له كاتی راهێنانه‌كان قسه ده‌كات و رێنمایی ده‌دات.
موندۆ نووسیویه‌تی: شرۆدر به‌رده‌وام خۆی له میدیاكان به‌دوور ده‌گرێت و حه‌زی به ده‌ركه‌وتن ناكات، هه‌میشه ئایپادێكی له‌ده‌ستی دایه و به‌بێده‌نگی له‌گه‌ڵ ستافی راهێنه‌رانی بارسێلۆنا داده‌نیشێت و به‌رده‌وام ئه‌و شتانه‌ی هه‌ستی پێده‌كات به تێبینی لای خۆی ده‌ینووسێت و دواتریش به‌شێوازێكی تاكتیكی و ڕوون و جیاواز رێنماییه‌كان بۆ یاریزانه‌كان شی ده‌كاته‌وه، رۆناڵد كومان به‌رده‌وام له هه‌موو كاته هه‌ستیاره‌كان پشتی پێده‌به‌ستێت و به‌تایبه‌تی له ڕووی گۆڕانكاری یاریزانه‌كان، شرۆدر گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ كومان تا هاوینی 2022.

