سبەی سەرۆکی هەرێم دەچێتە سلێمانی
K24 – ھەولێر:
سبه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات، و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر به ياوهريى جێگرانى سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌ردانى هه‌ر يه‌ك له كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانی كرد.
له دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌كه له مامۆستا عه‌لى باپير، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستان و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و به‌رپرسانى هه‌ردوولا، بارودۆخ و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێ كران.
له هه‌ردوو ديدارهكهدا جه‌خت له گرنگيى به‌رده‌واميى كارى پێكهوهيى و هه‌وڵدانى هه‌مه لايهنهى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو يهكڕيزى و ته‌باييدا كرايه‌وه و رۆڵى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك چه‌ترى كۆكهرهوهى هه‌مووان له‌م باره‌يه‌وه به به‌رزى هه‌ڵسه‌نگێنرا.
هه‌مووان هاوڕا بوون كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ هه‌بوونى چارچێوهيهكى كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌كان له‌پێناو پاراستنى بهرژهوهندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستاندا دوور له ناكۆكى و جياوازييه سياسييه‌كان، ئه‌ركى هه‌مووانه.