بەهرام عەریف یاسین: پێشمەرگە بە توندی وەڵامی هێرشەکەی پەکەکەی دایەوە
چەکدارانی پەکەکە دەیانەوێت ئاژاوە و پشێوی دروست بکەن
K24 - سۆران
لەبارەی هێرشی شەوی رابردووی چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری برادۆست بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە. فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی هێرشەکانی پەکەکەیان داوەتەوە و شکستیان بە هێرشەکە هێناوە.
بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند "چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری برادۆست هێرشی سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان کرد، هێزی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی چەکدارانی پەکەکەیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بەر پێشمەرگەکان نەکەوتووە".
راشیگەیاند: "پەکەکە دەیەوێت ئاژاوە و پشێوی لە هەرێمی کوردستان دروست بکات و پێویستە پەکەکە رێز لە بارودۆخ و یاساکانی هەرێمی کوردستان بگرێت".