ئه‌حمه‌د سه‌فار كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه ئاشكرا ده‌كات
پێویسته دوو لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكبهێندرێن.. ته‌نیا به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند كاتژمێری هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ كۆی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه رایگه‌یاند، هه‌موو كێشه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه له‌ڕووی سیاسی و ته‌شریعییه‌وه كۆتاییان هاتووه، هه‌رچه‌ند له كۆتایی مانگی ئاداره‌وه ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند كراوه و ده‌بوایه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداری له‌و باره‌یه‌وه به‌دی نه‌كراوه، له‌كاتێكدا جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه ته‌نیا پێویستی به چه‌ند رۆژێكی كه‌م هه‌یه.
ئه‌م گوتانه‌ی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له میانه‌ی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئێستا پێویسته ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ش له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و هه‌رێم پێكبهێنرێت، كه نوێنه‌ری هه‌ردوو دیوانی چاودێری فیدراڵ و هه‌رێم له‌خۆ بگرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ نوێنه‌رێكی له وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی عێراق و له كۆمپانیای سۆمۆدا نییه، كه بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌و دوو شوێنه گرنگییه‌كی حه‌تمییه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و فیدراڵ‌دا هه‌یه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و لیژنانه پێكبهێنرێن و دانووستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستپێبكرێن.
گوتیشی: پێویسته لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و نه‌وتی فیدراڵ كۆببێته‌وه و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و ئاشكراشیكرد، كێشه‌كه ته‌نیا لای هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و فیدراڵه، چونكه كۆمپانیای سۆمۆ ته‌نیا نرخه‌كه ئاشكرا ده‌كات و به‌گوێره‌ی نرخی رۆژانه‌ی نه‌وت، نرخی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌گه‌یه‌نێت. هه‌رچی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه، داهاته نانه‌وتییه‌كانی دیكه حیساب ده‌كات و كۆی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش له‌ژێر چاودێری هه‌ردوو دیوانی چاودێریدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئه‌نجام بدرێت، له ماوه‌ی ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێكدا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، چونكه هه‌موو كێشه‌كانی تایبه‌ت به چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ژماره‌كان، بۆنمونه كۆمپانیای سۆمۆ ده‌زانێت كە له چ رۆژێكدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به "60" دۆلار بووه، ئه‌و ژماره‌یه جارانی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ده‌كرێت و نرخه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت، هه‌رچی داهاته نانه‌وتییه‌كانیشه وه‌زاره‌تی دارایی به هه‌مان شێوه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.