لیژنەی ئابووری: تاوەکو ساڵی (2048) قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر عێراق دەدرێنەوە
"هەڵەیەکی گەورە روودەدات ئەگەر جارێکی دیکە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز ببرێت"

K24 - ههولێر:
ئەندامێكی لیژنەی ئابووری وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی ورد لەبارەی قەبارەی قەرزەکان نییە.
مازن فەیلی، ئەندامی لیژنەکە روونیكردهوه، قەبارەی قەرزەکانی سەر عێراق بە شێوەیەکی ورد بەردەست نییە و پێشبینی دەکەین بۆ ساڵی (2048) قەرزە کەڵەکەبووەکان بدرێنەوە و هیچ قەرزێك لەسەر عێراق نەمێنێت.
روونیشكردهوه، لیژنەی ئابووری رازی نەبوو بە وەرگرتنی قەرز، بۆیە داوای جێگرەوەی دیکەی کردووە، وەک کەمتر پشتبەستن بە نەوت یان کەمکردنەوەی خەرجییەکان. هۆشداریش دەدات، هەڵەیەکی گەورە روودەدات ئەگەر جارێکی دیکە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز ببرێت.
ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستی دەزانێت دەرچەی دیکە بدرۆزرێنەوە بۆ ئەوەی سەرچاوەکانی دانەوەی قەرز بەهێز بکەن، ئاماژە بەوەش كرد، تاوەکو ئێستا هەنگاوێکی پراکتیکی نەگیراوەتەبەر بۆ بەهێزکردنی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتیاری.
د.ی