شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی پله‌یه‌ك بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تێدا بوو

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان دوو یاریی به‌رێوه چوون، كه تێیدا یانه‌ی سیروانی نوێ به فه‌رمی بۆ خولی نایاب گه‌ڕایه‌وه و پلیته‌كه‌ی دیكه‌یش بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
له شاری كه‌ركووك یانه‌ی گازی باكوور میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد و یارییه‌كه‌یش به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به سوودی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر كۆتایی هات.
گۆڵه‌كانی گازی باكوور له لایه‌ن (یوونس شوكر و ئومێد جیهاد)ـه‌وه تۆمار كران، به‌مه‌یش یانه‌ی گازی باكوور جارێكی دیكه هیوایه‌كانی بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب زیندوو ده‌بێته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا یانه‌ی كۆیه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ گه‌شتی سلێمانی كرد و به 3 خاڵی یارییه‌كه‌یش بۆ شارۆچكه‌ی حاجی قادری كۆیه گه‌ڕانه‌وه.
یانه‌ی كۆیه له‌م یارییه قه‌ره‌بووی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی كرده‌وه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به (1 ـ 2) گۆڵ یارییه‌كه‌ی له یانه‌ی سیروانی سه‌رلیستی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی برده‌وه. تاكه گۆڵه‌كه‌ی سیروانی نوێ مسته‌فا مه‌حموود له گێمی یه‌كه‌م به لێدانی سزا تۆماری كرد، هه‌ر له هه‌مان گێم (هه‌ڵۆ مه‌سعوود) ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كۆیه یه‌كسان كرده‌وه، له دواخوله‌كه‌كانی گێمی دووه‌میش (شاكاو) گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆیه تۆمار كرد.
له ئێستا 3 یانه‌كه‌ی دیكه‌ی قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان هیوایان بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب له‌ده‌ستنه‌داوه.