ئه‌م وه‌رزه بۆ یاریزانێكی ریال مه‌درید كۆتایی هات

فێرلاند مێندی یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه، لەم وه‌رزه‌دا ناتوانێت یاری بکات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 11 ئایاری 2021، یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له نوێترین پشكنینه‌كاندا دەرکەوتووە فێرلاند مێندی له ماسولكه‌كانی قاچیدا تووشی ئازار و كێشه بووەتەوە و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاری بە كاریگه‌ری شێوەی چاره‌سه‌ركردنەکانییەوە بەندە.
بەوهۆیەوە یانه‌ی ریال مه‌درید ناتوانێت له 3 یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا لە به‌رامبه‌ر گرانادا، بلباو و ڤیاریال سوود له تواناكانی مێندی وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساش له تواناكانی ئه‌و به‌رگریكاره بێبه‌ش ده‌بێت.
مێندی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له هاوینی 2019 له یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسا به نرخی 48 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریدەوە كرد، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له كۆی 70 یاری 3 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه.
