ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كۆتایی به قه‌یرانی دارایی عێراق ده‌هێنێت؟
تۆڕی ئابووریناسانی عێراق چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ره‌شنووسی یاسای بودجه‌ی 2021 كه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا تۆڕی ئابووریناسانی عێراق شرۆڤه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابووری و ئه‌گه‌ره‌كانی كۆتاییهێنان به قه‌یرانی دارایی عێراق ده‌كات و چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كیش له یاسای بودجه كه ره‌شنووسه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌خاته‌ڕوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "له‌میانه‌ی به‌دواداچوونمان بۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، تێبینی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاومان له تێكڕای نرخی ساڵانه‌ی نه‌وت كردووه، كه له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـدا به 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك جێگیركراوه. ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌و یاسایه داوه، داهاتی نه‌وتی ساڵانه‌یان به 81 ترلیۆن دینار خه‌مڵاندووه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نارده‌كردنی 3 ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و به‌های یه‌ك دۆلار به هه‌زار و 450 دینار دیاریكراوه. به‌ڵام داهاته نه‌وتییه‌كان له یاسای بودجه‌دا كه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كی ژماره‌یی تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت 77،4 ترلیۆن دینار یه‌كسان بێت به 53،4 ملیار دۆلار به‌وه‌ی كه (3250 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه x 45 دۆلار x 365 رۆژ = 53،4 ملیار دۆلار، كه یه‌كسانه به 77،4 ترلیۆن دینار له بری 81 ترلیۆن دینار)، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ڵه ژمارهییهش له یاسای بودجه، ده‌رده‌كه‌وێت كه كورتهێنان له بودجه‌ی ئه‌مساڵ 32،3 ترلیۆن دیناره نه‌ك 28،7 ترلیۆن دیناره كه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، "داتاكانی كۆمپانیای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه تێكڕای هه‌نارده‌ی راسته‌قینه له 4 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، رۆژانه 2 ملیۆن و 930 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی به‌سره و كه‌ركووك هه‌نارده‌كراوه (جگه له هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان). هه‌روه‌ك تێكڕای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌ماوه‌ی ئه‌و 4 مانگه‌دا كه‌مێك له خوار 60 دۆلار بووه، واتا به نزیكه‌ی 15 دۆلار زیاتر له‌و نرخه خهمڵێنراوهی كه له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـدا جێگیركراوه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت له‌و ئاسته به‌رزه به‌رده‌وام بێت له سیناریۆكه‌دا پیشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین قه‌باره‌ی داهاته نه‌وتییه‌كان بگاته ده‌وروبه‌ری 64 ملیار دۆلار. دواتر 5.5 ملیار دۆلاری زیاده‌ی هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێته سه‌ری، كه له یاسای بودجه‌دا به تێكڕای 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ین كۆی داهاته نه‌وتییه‌كانی عێراق بگاته 69.5 ملیار دۆلار له بری 53.4 ملیار دۆلار كه پلانی بۆ داڕێژراوه، واتا به زیاده‌ی نزیكه‌ی 16 ملیار دۆلار، كه به‌رامبه‌ره به نزیكه‌ی 23 ترلیۆن دینار. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كۆی داهاته نه‌وتییه‌كان بۆ 100.8 ترلیۆن دینار به‌رز ده‌بێته‌وه. دوای زیادكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانیش كه به 20 ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه، كۆی داهاتی ساڵانه‌مان له بودجه‌دا به‌هاكه‌ی ده‌گاته 120،8 ترلیۆن دینار، له جیاتی 101،3 ترلیۆن دینار كه له یاسای بودجه‌دا دیاریكراوه، به‌مه‌ش 19،5 ترلیۆن دینار له‌كۆی داهاتی جێگیركراو له‌یاسای بودجه‌دا زیاتر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها هاتووه، "له سیناریۆی گهشبینیشدا گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین له ماوه‌ی نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌لایه‌نی كه‌م وڵاتانی پیشه‌سازی پێشكه‌وتووی جیهان به‌ته‌واوی به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنادا زاڵ بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وتی خام. هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆپیك پڵه‌س به‌و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژنه كه ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت تێكڕای نرخی نه‌وت له جیهان بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له ده‌وروبه‌ری 70 دۆلار نزیك ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تێكڕای نرخی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 65 دۆلار بۆ ساڵی 2021 بوه‌ستێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاته نه‌وتییه‌كانی عێراق بۆ نزیكه‌ی 77 ملیار دۆلار به‌رزببێته‌وه، كه به‌رامبه‌ره به 112 ترلیۆن دینار، واتا به 35 ترلیۆن دینار زیاتر له‌و گوژمه‌یه‌ی له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـدا جێگیركراوه".
روونیشی كردووه‌ته‌وه، "بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی یه‌كه‌م، هه‌ندێك پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قه‌باره‌ی زیاده‌ی داهاته نه‌وتییه‌كان له سیناریۆی یه‌كه‌م، قه‌باره‌ی كورتهێنانی دیاریكراو له بودجه‌ی 2021ـدا له 32،3 ترلیۆن دینار بۆ 13 ترلیۆن دینار كه‌م ده‌بێته‌وه، له سیناریۆی دووه‌م و گهشبینیشدا پێشبینی زیاده‌ی 2،7 ترلیۆن دینار ده‌كرێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پێویسته تێبینی ئه‌وه بكه‌ین، كه ئه‌و جۆره ژماره و حیساباته ناوردانه كه پێچه‌وانه‌ی پیشه‌ییبوونی ئابوورییه، ئه‌وه له‌به‌رچاو ناگرێت كه ئاستی كورتهێنانی راسته‌قینه له كۆتایی ساڵ ده‌بێته هۆی گۆڕانێكی دیكه، ئه‌ویش بریتییه له جیاوازی له نێوان ئه‌و داهاته نانهوتییانهدا كه له یاسای بودجه‌دا دیاریكراوه و ئه‌وه‌ی كه له كۆتایی ساڵ به‌ده‌ستهاتووه، بۆیه داوای له لایه‌نه حكومییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین، له لێدوانه‌كانیان له میدیا وردتر بن، كه له‌وانه‌یه له‌كۆتاییدا ببێته هۆی دروستبوونی پێشوییهك له رای گشتی".
تۆڕی ئابووریناسانی عێراق جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، داهاته نانه‌وتییه‌كان بۆ ئه‌مساڵ له باشترین دۆخدا بگاته 12 ترلیۆن دینار، ئه‌ویش له‌لایه‌ك به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو له ده‌زگای ئیداره‌دانی حكومی و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی داكشانی به‌رده‌وامی ئابووری له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ین، قه‌باره‌ی كورتهێنانی راسته‌قینه له سیناریۆی یه‌كه‌مدا بگاته 22 ترلیۆن دینار، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه عێراق هه‌ر پێویستی به قه‌رزكردن ده‌بێت بۆ دابینكردنی نه‌فه‌قات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. هه‌رچی سیناریۆی دووه‌میشه قه‌باره‌ی كورتهێنان تێیدا به 9 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌مانه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر پیشنازهكانی پێشوومان بكه‌ینه‌وه كه تاكه جێگره‌وه بۆ قه‌رزكردن رێگریكردنه له به‌هه‌ده‌ردانی سامان، رێكخستنه‌وه‌ی نه‌فه‌قات و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئیداره‌ی دارایی".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا دووپات ده‌كاته‌وه، له هه‌موو دۆخێك‌دا پێشبینی ناكه‌ین بۆ ئه‌مساڵ قه‌یرانی دارایی كۆتایی بێت.
H.B