زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا

یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو 8 یاریزانی به‌هۆكاری جیاواز له‌ده‌ستداوه.
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 07:30ـی ئێواره له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی بلباو ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی بلباو بۆ ئه‌م یارییه هیچ شتێكی نییه تا له‌ده‌ستی بدات، ئه‌م وه‌رزه له بڕینی بلیتێكی یۆرۆپالیگ بێهیوا بووه و مانه‌وه‌شی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریال مه‌درید هیوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی له‌به‌رده‌مه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی 8 یاریزانی بێبه‌ش ده‌بێت.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه به‌بێ ئه‌م یاریزانانه گه‌شتی هه‌رێمی باسكی ئیسپانیا ده‌كات كه پێكهاتوون له (رامۆس، ڤاران، كارڤاخاڵ، مێندی، كرووس، ماریانۆ، ڤاسكێز و مارڤین).
زینه‌دین زێدان پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: شانازی بە یاریزانەکانم دەکەم، لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی روویاندا بەڵام لە کارکردن نەوەستاین و متمانەمان بەخۆمان هەیە، ئێمە نازانین ئاتڵێتیکۆ چی دەکات و ئەنجامەکانی چۆن دەبن، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین، من زۆر دڵخۆشم کە ماوەی نزیکەی 20 ساڵە لە ریال مەدریدم شانازیەکی گەورەیە، ئێستاش لەگەڵ یاریزانەکان رێزێکی زۆر لە نێوانمان هەیە، ئێمە باشترین یانەی جیهانین.
زینه‌دین زێدان ده‌شڵێت: رەنگە پێتانوابێت کە من دەست لەکار دەکێشمەوە لەبەر ئەوەی بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ دەگرم و دۆخەکەم ئاڵۆزە، نەخێر ئەمە راست نییە، من ئەوە دەکەم کە پێم گونجاو بیت، بە دڵنیایی کاتێکیش دێت کە یانەکە پێویستی بە گۆڕانکاری بێت، هەر کارێک بکەم لەپێناو یانەکەمە نەوەک لەبەر خۆم، ئەوەی گرنگە ئێمە بەردەوام متمانەمان بە سەرکەوتن هەبێت لەو یارییانەی ماومانە و لە هەمان کاتدا چاوەڕێ بکەین، راستە ئەنجامەکانی ئەم دواییە باش نەبوو بەڵام هێشتا هیوامان ماوە.